ئاماری نوێی كۆرۆنا لەعێراق: بەرزترین توشبون و مردن لە هەولێر و سلێمانییە
  2022-01-30       578       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا زیاتر لە پێنج هەزارو 500 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون كە زۆرترینیان لە هەولێر بون و هاوكات 15 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە سلێمانی بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 20 هەزارو 933 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان پێنج هەزارو 582 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون كە زۆرترینیان لە هەولێربون و ژمارەیان 850 توشبوە.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بون لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك كە پێنج هەزارو 657 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 15 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون و ژمارەیان شەش گیانلەدەستدان بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×