پەرلەمانتارێك: پەرلەمانی عێراق لەڕێگەی پڕۆژە یاسایەكەوە دەیەوێت موچەی فەرمانبەران یەكبخات
  2022-01-30       543       

بەپێی قسەی پەرلەمانتارێكی عێراقی، لەگەڵ دەستپێكردنی دانیشتنەكانی پەرلەماندا، دەستدەكرێت بە گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاسای "راژەی شارستانی"و پەرلەمان دەیەوێت لەڕێگەی ئەو پڕۆژە یاسایەوە موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت یەكبخات.

ئاوێنە: هادی سەلامی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە رۆژنامەی "سەباح"ی نیمچەڕەسمی، راگەیاندوە "لەگەڵ دەستپێكردنی كارەكان ئەم خولەی نوێی پەرلەماندا، پڕۆژە یاسای راژەی شارستانی دەخرێتەڕو بۆ ئەوەی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت و دواتر لەگەڵ شارەزایان و پسپۆڕانی بوارەكە تاوتوێ دەكرێ و پاشان خوێندنەوەی دوەمی بۆ دەكرێ و دەخرێتە دەنگدانەوە."

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشداوە كە پڕۆژە یاساكە سەرەموچەو بەرزە موچە و یەكخستنی موچەی فەرمانبەران لە وەزارەتەكانی دەوڵەتدا، رێكدەخات.

هادی سەلامی جەختی كردۆتەوە كە جیاوازییەكی گەورە لەنێوان موچەی فەرمانبەران لە فەرمانگەیەكەوە بۆ فەرمانگەیەكی دیكە هەیە، ئەوەش وێڕای جیاوازی دەرماڵەو نەسریەكان.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ماوەی ساڵێكە لیژنەی دارایی خولی پێشوی پەرلەمان، رێكارەكانی پڕۆژە یاسای "راژەی شارستانی" تەواوكردون و پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كردوە.

بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە، پڕۆژە یاساكە لە 100 ماددە پێكدێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×