ئەسیل نوجێفی: هۆشداریدا بە لایەنە سوننییەکان لەگەڵ لایەنێکی شیعە هاوپەیمانێتی نەکەن
  2022-01-31       527       

پارێزگاری پێشوی موسڵ‌و یەکێک لەسەرکردە دیارەکانی سوننە، هۆشداریدا به‌هێزو لایەنە سوننییەکان بەوەی لەگەڵ لایەنێکی شیعی دژ بەلایەنێکی تری شیعە هاوپەیمانێتی نەکەن.

ئاوێنە: ئەسیل نوجێفی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی:"پێویستە لەسەر لایەنە سوننییەکان نەچنە بەرەی لایەنێکی شیعیی دژ بەلایەنەکەی تری شیعە، لەبەرئەوەی هێزە سوننییەکان دەبنە ئامانجی ئەو لایەنە شیعییەی هەوڵی دورخستنەوەی لەپڕۆسەی سیاسیی دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، تەنانەت هاوپەیمانەکانی سوننە لەناو شیعەکان، ئامادەنین لەپێناو بەرژەوەندی لایەنێکی سوننەدا قوربانی بەپەیوەندیی‌و بەرژەوەندییەکانی پێکهاتەی شیعە بدەن.

ئەو سەرکردەیەی سوننە داوای لەهێزو لایەنە سونییەکان کردوە لەهاوپەیمانێتییەکانیاندا بێلایەن بمێننەوە، لەوبارەیەشەوە وتویەتی:"لەگەڵ ئەوەی مافی هەموو لایەنێکە بەپێی ژمارەی کورسییەکان بەشداریی لەپێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراقدا بکات، بەڵام نابێت لەو پڕۆسەیەدا لەپاڵ لایەنێکی شیعە دژ بەلایەنەکەی تریان بوەستێتەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×