ئەمڕۆ سەرکردە شیعییە ناڕازیه‌كان لەنوسینگەی هادی عامری كۆده‌بنه‌وه‌
  2022-02-01       723       


وابڕیارە ئەمڕۆ سەرکردەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی (شیعییەکانی ناڕازیه‌كان) لەنوسینگەی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەبەغدا کۆببنەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار، بەرپرسەکانی ناو هاوپەیمانێتیی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەنوسینگەی تایبەتی هادی عامری لەبەغدا کۆدەبنەوەو دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسیی عێراق‌و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق تاووتوێبکەن.

دوێنێش سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەماڵی حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کۆبونەوەو تێیدا گفتوگۆیان لەبارەی ئەو دەستپێشخەریە کرد کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپێناو یەکخستنی ناوماڵی شیعە خستویەتییە بەردەم موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر.

ئەوە لەکاتێکدایە وابڕیارە  لەکۆتایی ئەم هەفتەیەشدا سەرجەم هێزە سیاسییەکانی عێراق بەئامادەبونی "هاوپەیمانی سیادە"و "چوارچێوەی هەماهەنگیی"و "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان" له‌شارى به‌غدا کۆببنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×