عێراق.. نزیكه‌ی‌ ٩ هه‌زار کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون
  2022-02-01       317       

وەزارەتی تەندروستیی‌و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردوی سەبارەت به‌ئاماره‌كانی‌ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاوکردەوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٧ ھەزار و ٩٠١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٦ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا شەش ھەزار و ٥٥٠ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.

ھەروەھا باس لەوەش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٢١٨ ھەزار و ٤٨٣ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٤ ھەزار و ٤٠٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ١١٧ ھەزار و ٣٠٢ کەسیش چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٩ ھەزار و ٧٥٤ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، نۆ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار و ١٤٣ کەس دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×