دەستەی دەستپاکیی عێراق ژمارەی ئەو فەرمانی دەستگیرکردنانەی ئاشکراکردوە کە لەدوایین مانگی ساڵی ڕابردوو دەرحەق بەبەرپرسە حکومییەکانی عێراقو بەهۆی بونی دۆسییەکانی گەندەڵیی لەسەریان، دەرکراوە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی دەستەی دەستپاکیی عێراق، لەماوەی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، 85 فەرمانی دەستگیرکردنو بانگهێشتنامە بۆ بەرپرسانی حکومیی لەوەزیرو پلە تایبەتەکانو بەڕێوەبەرە گشتییەکان دەرچوە، ئەوە جگە لەجێبەجێکردنی 48 فەرمانی دەستگیرکردنو دەرچونی 294 حوکمی دادگا دژ بەبەرپرسە حکومییەکان.
دەستەی دەستپاکیی لەبەیاننامەکەدایدا ئاماژە بەوەشکردوە، دۆسییەکانی ڕادەستکردنەوەی داواکراوە ڕاکردوەکان گەیشتۆتە 20 دۆسییە، هەروەک پێنج دۆسیەی گێڕانەوەی پارە بەقاچاخبراوەکانیش کاری لەسەرکراوە.9