بانکى ناوەندى رونکردنەوە لەسەر گۆڕینى نرخى دۆلار دەدات
  2022-02-03       559       

پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق رایگەیاند، گۆڕانکاریی لە نرخى دۆلار ناکرێت و سیاسەتى نەختینەیی تەنها لەدەسەڵاتى بانکەکەدایە.  

ئاوێنە: عەمار حەمەد خەلەف لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق وتى "بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دەبێتە هۆى زیادبوونى یەدەگى دراوى بیانى کە گەشەکردنێکى بێپێشینەى بەخۆوە بینیوە لەساڵى رابردوو و ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵانى رابردوو".  

وتیشى "ئەو گەشەکردنە بەهۆى وەبەرهێنانە جۆراوجۆرەکانى بانک و بەڕێوەبردنى بووە بەپێی سیاسەتێکى نەختینەیی دوورلە مەترسى".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×