هەشت ملیۆن دینار بە ھاوڵاتیانی بێکار دەدرێت
  2022-02-03       554       

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق ڕایگەیاند، هەشت ملیۆن دینار وەک قەرز دەدات بەو هاوڵاتییانەی بێکارن بۆ ئەوەی هەلی کار بڕەخسێنن لە وڵاتدا و ئەمەش بە قەرزی بچوک ناودەبرێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی شوباتی 2022، نەجم عیقابی، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە میدیا عێراقیەکانی وتووە، ''وەزارەتەکەیان بەردەوامە لە پێدانی قەرزی بچوک بەو گەنجانەی کە بێکارن و تا ئێستاش زیاتر لە 50 هەزار کەس لەو پڕۆژەیە سودمەندبوون و هەشت ملیۆنیان وەرگرتووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ''ئەوانەشی کە پڕۆژەی بەگەڕخستنی کارێکیان هەیە 20 ملیۆنیان پێدەدرێت بەو مەرجەی لە پڕۆژەکەیدا هەلی کار بۆ خەڵکی دیکەش بڕەخسێنێت.''

ئەوەشخراوەتەڕوو، دەیان هەزار کەس ناویان بۆ وەرگرتنی ئەو قەرزە تۆمارکردووە، کە هاوڵاتییان دەتوانن بە ماوەی پێنج ساڵ قەرزەکە بدەنەوە بە حکومەت و ئامانجیش لەو پڕۆژەیە کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و هەژارییە لە وڵاتەکەدا. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×