پەرلەمانتارێک: لە دادگا تانەمان لە پەسەندکردنى هۆشیار زێبارى بۆ سەرۆکایەتى کۆمار دا
  2022-02-03       630       

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتار تانەیانداوە لە پەسەندکردنى کاندیدکردنى هۆشیار زێبارى بۆ سەرۆکایەتى کۆمار لەلایەن پەرلەمانەوە و چاوەڕوانن دادگاى فیدراڵى پرسەکە یەکلایی بکاتەوە
  
ئاوێنه‌: عەلى ترکى جسوم پەرلەمانتارى سەربەخۆ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، تانەکەیان بەهۆى ئەوەوەیە زێبارى مەرجەکانى کاندیدبوونى تێدا نییە بۆ سەرۆکایەتى کۆمار بەپێی ماددەى ٦٨ ى دەستور بەتایبەت کە ئەو پێشتر بەهۆى دۆسیەى پەیوست بە گەندەڵییەوە لەلایەن پەرلەمانەوە لەکارخراوە کاتێک وەزیرى دارایی بووە.  

  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×