ناوەڕۆكی كۆبونەوەی وەفدی یەكێتی و سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی
  2022-02-04       513       

چوارچێوەی هەمانگی، ناوەڕۆكی كۆبونەوەی ئەمڕۆ هەینی، نێوان سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و وەفدی باڵای یەكێتی بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی ئاشكراكرد.

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نوسینگەی نوری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا، پێشوازییان كرد لە وەفدی باڵای یەكێتی بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

بەپێی بەیاننامەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی وڵات و هەروەها گفتوگۆكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت كراوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە، نوری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا جەختی كردۆتەوە لەسەر ئەوەی كە چوارچێوەی هەماهەنگی پەرۆشە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ تەواوی هێزە نیشتمانییەكان بۆ خێراكردنی پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەت بەپێی چوارچێوەی دەستوری و یاساییەكان.

نوری مالیكی ئاماژەی بەوەداوە كە پڕۆژەی ئەوان رون و دیاریكراوە لەوەدا كە تەوافوق لەسەر سەرۆك وەزیران هەبێت و پەیڕەوی لە ئیستحقاقی هەڵبژاردن بكرێت بۆ نوێنەرایەتیكردن لە حكومەتدا.

لای خۆیشییەوە، هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی دوپاتكردۆتەوە كە دەرگای كراوەیە بۆ هەمو هێزە سیاسییەكان و لەگەڵ پتەوكردنی زمانی گفتوگۆدایە لەپێناو گەیشتن بە چارەسەر بۆ كۆتاییهێنانی ئەو دۆخەی ئێستا.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە، بافڵ تاڵەبانی لە كۆبونەوەكەدا رایگەیاندوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سورە لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەسەر ئاستە جیاجیاكان لەگەڵ سەرجەم شەریكەكانی بەتایبەت لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×