چێوەی هەماهەنگی هەوڵێكی سەدری بۆ پەرتكردنی ڕیزەكانیان ئاشكرا ده‌كات
  2022-02-04       1045       

چێوەی هەماهەنگی دەڵێت، ڕێككەوتنێك لەنێوان موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر و عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكاندا كراوە بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە و سەدر دەیەوێت 50 پەرلەمانتاری چێوە بباتە لای خۆی.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ هەینی عائید هیلالی سەركردە لە چێوەی هەماهەنگی ئاشكرایكرد، “زانیارییە دزەپێكراوەكان دەڵێن ڕێككەوتنێك لەنێوان سەدر و سیستانی كراوە بۆ درێژەدان بە هەوڵی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە”.

وتیشی، “هەڵوێستی مەرجەعییەت چییە لەبارەی ئەوەی ئێستا لە پرۆسەی سیاسیدا ڕوودەدات؟”.

هیلالی دەڵێت، “مەرجەعییەت پێشتر داوای هاوبەشی لە پێكهێنانی حكومەتدا دەكرد و بەپێویستی دەزانی هەمووان بەشداربن لە بڕیارداندا، بەڵام شیكاری و زانیاریی دزەپێكراو هەن بەوەی مەرجەعییەت ڕەوتی سەدر هاندەدات حكومەتی زۆرینە پێكبهێنێت”.

ڕاشیگەیاند، “فراكسیۆنی ئیشراقە سەر بە مەرجەعییەتە و ئێمە دەپرسین لەبارەی پێكهێنانی ئەو فراكسیۆنە و جیاكردنەوەی حەشدی شوێنە ئایینییەكان لە حەشدی شەعبی كە بۆچی ئەوانە دەكرێن”.

ئەو سەركردەیەی چێوەی هەماهەنگی، هەوڵێكی سەدری بۆ پەرتكردنی ڕیزەكانیان ئاشكراكرد و وتی، “تا ئێستا نەگەیشتووین بە هیچ ئەنجامێك، سەدریش هەوڵدەدات پشتیوانیی 50 پەرلەمانتاری چێوەی هەماهەنگی بەدەستبهێنێت تاوەكو گەورەترین فراكسیۆنی لەگەڵدا پێكبهێنن”.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×