فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا: ئێران کارە قێزەونەکانی بە میلیشیاکان دەکات
  2022-02-04       515       

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێرانی تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانی هێرشی سەر ئیمارات و سعودیە و دەڵێت: "ئێران کارە قێزەونەکانی بە ملیشیاکانی دەکات".

ئاوێنە: فرانک مەکەنزی لە وتارێکیدا کە لە پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەشی کرد وتی: "ئیسماعیل قائانی هێندەی قاسم سولەیمانی کۆنتڕۆڵی بەسەر گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێراندا نییە".

لەبارەی هێرشە چەکدارییەکانی سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، مەکەنزی وتی: "بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ملیشیاکانی عێراق بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، پێدەچێت ئێران و ئەمریکا تووشی رووبەڕووبوونەوەیەکی سەختر ببن".

ئاماژەی بەوەشدا: "ئێران باش دەزانێت هێڵە سوورەکانی ئێمە سەبارەت بە عێراق چین، کەچی هێشتا ملیشیاکانی بەکاردەهێنێت بۆ کوشتنی هێزی ئەمریکی".

مەکەنزی ئێران بە "هەڕەشەی سەرەکی" ناودەهێنێت و دەڵێت "رژێمی ئێران ملیشیاکان بەکاردەهێنێت بۆ ئەنجامدانی کارە پیسەکانی، ئەوەش لە رێگەی پڕچەککردن و هاوکاریکردنیانەوە".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×