ده‌ستڕێژی‌ گولـله‌ له‌ئه‌فسه‌رێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ لەعەمارە كراو كوژرا
  2022-02-04       812       


له‌ ناوه‌ڕاستی‌ شاری‌ عه‌ماره‌ی‌ باشووری‌ عێراق، ده‌ستڕێژی‌ گولـله‌ له‌ ئه‌فسه‌رێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ كرا و كوژرا.

ئاوێنه‌: میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ شه‌وی‌ رابردوو له‌ ناوه‌ڕاستی‌ شاری‌ عه‌ماره‌ی‌ پارێزگای‌ میسان ده‌ستڕێژی‌ گولـله‌ له‌ ئه‌فسه‌رێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ به‌ پله‌ی‌ رائید كرا.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ناوی‌ حوسام ئه‌لعلیاوی‌-یه‌ و له‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ‌ گیانی‌ له‌ده‌ست داوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×