بەرهەم ساڵح: پێویستە پشتیوانی بژاردەی دیموكراسی بكەین بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار
  2022-02-05       613       

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، بەردەوامبونی ئەم دۆخەی ئێستا چیتر قبوڵ ناكرێت و پێویستە پشتیوانی بژاردەی دیموكراسی بكەین بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.

ئاوێنە: بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە وتەیەكدا لە رێوڕەسمی ساڵیادی "شەهیدی عێراقی"دا لە بەغدا رایگەیاند، ئێستا كاتی چەسپاندنی حوكمێكی ڕەشیدە لە عێراق.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

سەرۆك كۆمار وتیشی"چیتر بەردەوامی ئەم دۆخەی ئێستا قبوڵكراو نییە"و "پێویستمان بە پێداچونەوەیەكی جدی هەیە بۆ تەواوی دۆخی سیاسی و دامەزراندنی گرێبەستێكی سیاسی نوێ."

بەرهەم ساڵح جەختیشی كردەوە كە "پێویستە پشتیوانی بژاردەی دیموكراسی بكەین بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار"و وتیشی"حكومەتێكی عێراقی بەتوانامان دەوێت كە ملكەچ نەبێت بۆ گوشارە دەرەكییەكان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×