حەلبوسی: كۆپیكردنەوەی ئەزمونە شكستخواردوەكانی پێشو لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە
  2022-02-05       525       

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە ئەزمونە شكستحواردوەكانی پێشو، كۆپی بكاتەوە، دەشڵێت: حكومەتی تەوافوقیمان تاقیكردەوە، كەس بەرپرسیارێتی شكستەكانی لەئەستۆ نەدەگرت.

ئاوێنە: ئەو وتانەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە میانی وتەیەكیدا هاتن كە لە رێوڕەسمی ساڵیادی "شەهیدی عێراقی"دا پێشكەشی كرد.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

حەلبوسی وتی"جەخت دەكەینەوە لەسەر ئەو بیروباوەڕەمان كە لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە ئەزمونە شكستخواردوەكانی پێشو كۆپی بكاتەوە، حكومەتی تەوافوقیمان تاقیكردەوە كاتێك هەموان بەشداربون لە حكومەتدا بەڵام هیچ كەسێك بەرپرسیارێتی شكستەكانی لەئەستۆ نەدەگرت. سەركەوتن سەدان باوكی هەیە بەڵام شكست هیچ باوكێكی شەرعی نییە."

هەروەها سەرۆكی پەرلەمان وتیشی، بازدان بەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردندا لەژێر هەر ناوێكدا، لێدانە لە بنەمای دیموكراسییەت، و باوەڕمان بە دەستاودەستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵاتە بەبێ هیچ هەڕەشەیەك.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×