مەشعان جبوری: ئەگەری زۆرە پارتی و هاوپەیمانی سوننەكانیش بەشداری دانیشتنی دوشەممەی پەرلەمان نەكەن
  2022-02-05       1574       

مەشعان جبوری، پەرلەمانتاری عێراق، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەدوای بڕیارە لەناكاوەكەی فراكسیۆنی سەدر، ئەگەری زۆرە پارتی و هاوپەیمانی سیادە(سوننەكان) بەشداری دانیشتنی رۆژی دوشەممەی پەرلەمانی عێراق نەكەن كە بڕیارە تێیدا سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ، حەسەن عەزاری، سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، لەسەر فەرمانی موقتەدا سەدر، بڕیاریانداوە بەشداری دانیشتنی رۆژی دوشەممەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار نەكەن و دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێیش تاوەكو كاتێكی نادیار هەڵدەپەسێرن.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

كەمێك لەومەبەر، مەشعان جبوری، پەرلەمانتاری عێراق، لە توێتێكدا بڕیارەكەی فراكسیۆنی سەدری بە بڕیارێكی "لەناكاو" ناوبردوەو وتویەتی، دوای بڕیارە لە ناكاوەكەی فراكسیۆنی سەدر بۆ بەشدارینەكردنیان لە دانیشتنەكەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، ئەگەری زۆرە هەردو فراكسیۆنی "سیادە" و پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئامادەی دانیشتنەكە نەبن.

مەشعان جبوری ئەوەشی وتوە"بەوەش نیسابی یاسایی دانیشتەكە تەواو نابێت و پێدەنێینە قۆناغێكی بۆشایی دەستوریی بێ پێشینە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×