هادی عامری ئه‌گه‌ره‌كانی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ چوارچێوەی هەماهەنگی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌
  2022-02-05       614       

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح دڵنیایی خۆی‌ نیشانده‌دات لەچارەسەربونی كێشه‌كانی‌ عێراق‌و دەڵێت، ڕاهاتون لەسەر ئەوەی چارەسەر لەساتەكانی كۆتایدا دەبێت. هاوكات ئه‌گه‌ره‌كانی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانیش ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

ئاوێنه‌: هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کە بەشێکە لەچوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بەكەناڵی  (التغییر)ی ڕاگەیاندووه‌، "ئێمە ڕاهاتوین لەسەر ئەوەی چارەسەر لەساتەكانی كۆتایدا دەبێت، بۆیە بەدڵنیاییەوە دەگەینە چارەسەر."

وتیشی‌، ئەگەر زۆرینەیەكی سیاسی ڕاستەقینە دروست ببێت، "ئێمە پێشوازی لێدەكەین".

لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانه‌وه‌ وتی‌، "ئێمە وەكو لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی قابیلی دابەشبون نین، یان هەموومان بەشداری لەحكومەت دەكەین یان هەمومان پێكەوە بایكۆت دەكەین."
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×