دادگای فیدراڵی كاندیدبونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق راگرت
  2022-02-06       1039       

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیاریدا بە راگرتنی رێوشوێنه‌كانی هەڵبژاردنی هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق. دادگاكه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاتییه‌ تا ئەو كاتەی سكاڵاكەی سەر ناوبراو یەكلایی دەكرێتەوە.

ئاوێنە: له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌دا، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر سكاڵای چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی عێراق دا كه‌ دژی كاندیدبونی هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ دادگاكه‌یان به‌رز كردبوه‌وه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران عه‌لی توركی جه‌سوم و دیلان غه‌فور ساڵح و كاروان یاروه‌یس و كه‌ریم شكور محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتارانی عێراق سكاڵایان له‌ دادگا له‌دژی هۆشیار زێباری تۆمار كردبو، ئه‌وان رایانگه‌یاندبو كه‌ كاندیدكردنی زێباری بۆ ئه‌و پۆسته‌، ناده‌ستورییه‌.

له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ش، ئه‌مڕۆ دادگای فیدڕاڵیی عێراق بڕیاریدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و تا یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و سكاڵایه‌، رێكارەكانی هەڵبژاردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق رابگرێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×