ئاماری نوێی كۆرۆنا لە عێراق: زۆرترین توشبو لە هەولێر تۆماركرا
  2022-02-06       357       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 589 توشبوی نوێ تۆماركراون كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێربون، هاوكات 17 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 17 هەزارو 791 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 589 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێربون و ژمارەیان 619 توشبو بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتربون لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك كە پێنج هەزارو 259 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 17 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×