هاوپەیمانی "سیادە"ش بایكۆتی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراقی راگەیاند
  2022-02-06       446       

هاوپەیمانی سیادە(سوننەكان) رایگەیاند، بە رێككەوتن لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە زۆرینەی نیشتمانی، بڕیارماندا بەشداری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق نەكەین.

ئاوێنە: هاوپەیمانی سیادە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، وەك پاڵپشتییەك بۆ هەوڵەكانی گفتوگۆی سیاسیی لایەنەكان لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری هاوبەش و بە رێككەوتن لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە زۆرینەی نیشتمانی، بڕیارماندا بەشداری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق نەكەین.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

جەختیشی كردۆتەوە كە لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبن لەگەڵ هێزە نیشتمانییەكان بۆ گەیشتن بە چارەسەرو دورخستنەوەی وڵات لە قەیرانی زیاتر.

ئەوەش لەكاتێكدا كە بڕیارە سبەی دوشەممە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێ بەڕێوەبچێت.

پێشتریش فراكسیۆنی سەدری لە پەرلەمانی عێراق بایكۆتكردنی دانیشتنەكەی پەرلەمان و هەڵپەساردنی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی عێراقی راگەیاند.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×