ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەمریكا، ئێران و سعودیە دڵنیادەكاتەوە
  2022-02-07       515       

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند پەیوەندییەکانیان لەگەڵ واشنتن بۆ دژایەتیکردنی ئێران نییە و پەیوەندیشیان لەگەڵ ئێران بۆ دژایەتیی واشنتن نییە.

ئاوێنە: لە تویتێکدا قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشکرایکرد، “پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ دژایەتیکردنی ئێران نییە، هەروەها پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران دژی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی نییە”.

دەڵێت، “لەهەمان کاتدا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سعودیە بۆ دژایەتیکردنی ئێران نییە و پەیوەندییەکانیشمان لەگەڵ ئێران بۆ دژایەتیکردنی سعودیە نییە، عێراق لەپێناو بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانیدا کاردەکات”.

ڕاشیگەیاندووە، “نامانەوێت گروپە چەکدارەکان عێراق بکەنە ناوچەیەکی هەڕەشە بۆ سەر ئێران یان هەر وڵاتێکی دیکە، هەر وڵاتێکیش ڕێزی سەروەریی عێراق و یاساکانی بگرێت پێشوازی لێدەکەین”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×