ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌بڕیارێكدا ئاشكرایكرد، ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ كاندیدى پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كاته‌وه‌و له‌سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه ده‌ستپێده‌كات‌و ماوه‌ى سێ ڕۆژیش ده‌خایه‌نێت.
ئاوێنە: دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌نوسراوێك ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كرده‌وه كه له‌سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه تاوه‌كو سێ ڕۆژی دیكه‌ی دیاریكردوه.
له‌نوسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ئاماژه به‌وه‌كراوه، به‌گوێره‌ی ماده‌ی (72/ دوه‌م/ ب) ماوه‌ی دیاریكراوی ده‌ستوریی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كۆتاییهاتوه، به‌بێئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت.
ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، کۆبونەوەیەکیان ئه‌نجامداوه بۆ تاووتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار‌و ئه‌و بڕیاره‌یانداوه.
بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌كاتێكدایه، فه‌رهاد عه‌لادین له‌باره‌ى جارێكى دیكه كردنه‌وه‌ى ده‌رگا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ خۆپاڵاوتن‌و كاندیدبون بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار وتویه‌تى:"سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران سه‌رده‌كێشێت بۆ سەرپێچی دەستوریی‌و سەرپێچییەکی یاسایی ئاشکراو گشتی، واتە فرەکردنی بڕگەکانی یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2012یه".
هاوكات ئه‌مڕۆ ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن یان درێژکردنەوەی ماوەی دەستوریی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە".