نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له باشوری وڵات روده‌دات زنجیره‌یه‌كی مه‌ترسیداری پاكتاوی جه‌سته‌ی پیاوانی ئاسایش و دادوه‌ری و هاوڵاتیان.
نوری مالیكی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "ئه‌وه‌ی له‌باشوری وڵات ڕوده‌دات زنجیره‌یه‌كی مه‌ترسیداری پاكتاوی جه‌سته‌ی پیاوانی ئاسایش و دادوه‌ری و هاوڵاتیانه به‌گشتی".
وتیشی، "لایه‌نێكی دیاریكراو كه لای هه‌مو لایه‌نه‌كان ناسراوه به خوێنڕشتن و بڵاوبونه‌وه‌ی تاوان و به‌رده‌وامه له‌پشت تاوانه‌كانه‌وه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "راگرتنی خوێنڕێژیه‌كان پێویستی به هه‌مو چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تی و هۆزه‌كان هه‌یه تا پشتیوانی له ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه و لێپرسینه‌وه‌یان".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌چه‌ند رۆژی رابردودا پارێزگای میسان بارودۆخێكی سه‌ختی ئه‌منی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ژماره‌یه‌ك روداوی كوشتن و تیرۆر تێیدا رویداوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ڕوداوه‌كانی ئه‌و پارێزگایه پێكهێنا.