ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسداران لەحەنانەی شاری نەجەف لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کۆبوەوە.
ئاوێنه: نوسینگەی موقتەدا سەدر لەراگەیه‌ندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێواره‌ی ئەمڕۆ سێشەممە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەحەنانە پێشوازیی لەئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسداران کرد.
ماوەی چەند رۆژێکە قائانی هاتووەتە عێراق‌و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراقدا گفتوگۆ دەکات بۆ ئەوەی لایەنە جیاوازەکان بگەنە رێککەوتن.
هه‌رچه‌نده نوسینگەی موقتەدا سەدر ورده‌كاری‌و ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی بڵاونه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام زانیاری میدیا عێراقییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی قائانی بۆ ئه‌وه‌یه كه سه‌در ڕه‌زامه‌ندی نیشانبدات له‌سه‌ر به‌شداریپێكردنی لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان.
فراکسیۆنی سەدر خاوەنی 73 کورسیی پەرلەمانە، چوارچێوەی هاوئاهەنگیش لەهاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کە خاوەنی 33 کورسییەو هاوپەیمانیی فەتح کە خاوەنی 17 کورسییەو ژمارەیەک هێزی دیکە پێکدێت.