به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی شانەی راگه‌یاندنی ئەمنی عێراق، له‌ئاكامی بۆردومانکردنی بنكه‌یه‌كی ڕێكخراوی داعش لەسنوری پارێزگای نەینەوا 7 چەکداری ئه‌و ڕێكخراوه كوژراوه.
ئاوێنه: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سوپای عێراق بنكه‌یه‌كی داعشی له‌باشوری شارۆچكه‌ی حه‌زری نیمچه بیابان، نزیك باشوری رۆژئاوای شاری موسڵ بۆردومانكرد، بنكه‌كه پێکهاتبو لەئەشکەوتێکی 140 مەتری کە وه‌ك بنكه‌ی سەرەکی به‌كاریانهێناوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه بنكه‌كه بەفڕۆکەی F16 بۆردومانکراوەو بەهۆیەوە 7 چەکداری داعش کوژراون کە لەناو بنكه‌كه‌دا بون.