پەروەردەی عێراق لەبارەی بڕیاری سەپاندنی حیجاب لە قوتابخانەكان لێدوانی دا
  2022-02-09       491       

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕه‌تی كردەوەهیچ بڕیارێكی دابێت بۆ سەپاندنی حیجاب بۆخوێندكارانی كچ لەقوتابخانەكاندا و جەختدەكاتەوەكە ئەوە كاری ئەو وەزارەتە نییە.  

‎حەیدەر فاروق، وتەبێژی وەزارەتەكە لە ڕوونكردنەوەیەكدا وتی، ”وەزارەت هیچ بڕیار و. ڕێكارێكی نەناردووە بۆ قوتابخانەكان لەبارەی سەپاندنی حیجاب ۆ كچە خوێندكاران.”  

جەختیكردەوە كە ”ئەو بابەتە دەكەوێتە چوارچێوەی ئازادی تاكەكەسی و خێزانەكانیان، ئیدارەی قوتابخانەكان تەنها دەتوانن ڕەنگ و شێوازی یەكپۆشی دیاری بكەن بە مەرجێك لەگەڵ حەزی خوێندكار بگونجێت.”  

حەیدەر فاروق وتیشی، ”سەپاندنی حیجاب كاری وەزارەتی پەروەردە نییە و مافیشی نییە خوێندكارانی ناچار بكات بە پۆشینی حیجاب یاخود لابردنی.”  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×