سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی موقته‌دا سه‌در و ئیسماعیل قائانی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، قائانی په‌یامێكی رێبه‌ری باڵای ئێرانی گه‌یاندوه‌ته سه‌در و تیایدا ته‌ئكیدی لەسەر پێویستی یەکخستنی ماڵی سیاسی شیعە کردەوە بە هەمو هێزه‌كانییه‌وه و جه‌ختی كردوه‌ته‌وه، كه په‌رته‌وازه‌كردنی ئه‌و ماڵه رێگه پێدراو نیه.
ئاوێنە: سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسداران و به الحدث-ی راگه‌یاندوه، "قائانی نامه‌یه‌كی له ئایه‌توڵا عەلی خامنەیی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئێران گه‌یاندوه‌ته سه‌در و تیایدا پێداگری لەسەر پێویستی یەکخستنی ماڵی سیاسی شیعە بە هەمو هێزه‌كانییه‌وه کردوەته‌وە و راشیگه‌یاندوه په‌رته‌وازه‌كردنی ماڵی شیعه رێگه پێدراو نیه جا هۆكاره‌كه هه‌ر هه‌لومه‌رجێك بێت".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، كه "سەدر په‌یامه‌كه‌ی خامنه‌یی به‌سودبه‌خش ناوبردوه و وتویه‌تی نامه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانی ده‌كاته‌وه، كه به هاوبه‌شی پێكردنی به‌شێك له‌لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌مانگی، به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌مو لایه‌نه‌كان تیایدا به‌شداربن، له‌مڕوه‌وه سه‌در، هاوبه‌شێتی مالیكی ره‌تكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام خامنه‌یی له‌نامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر هاوبه‌شكردنیكردن كردوه‌ته‌وه و پێی راگه‌یاندوه، به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی حكومه‌ت پێكنه‌هێنرێت".
دوای چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ قائانی، سەدر پابەندبونی خۆی بە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە له رێگه‌ی تویتێكه‌وه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی دوباره‌كرده‌وه و نوسیویه‌تی، "نه رۆژهه‌ڵاتی نه رۆژئاوایی، حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانی".
سه‌ردانی دوێنێی ئیسماعیل قائانی سێیه‌مین سه‌ردانه بۆ عێراق له مانگی رابردوه‌وه، ئه‌وه‌ش له پێناو لێكنزیكبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی شیعه و گه‌یشتنیان به رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق كه 10ی (تشرینی یەکەم/10)ی ساڵی رابردو به‌ڕێوه‌چو، کوتلەی سەدر به ده‌ستهێنانی 73 كورسی بوه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه، هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا 37 كورسی كه ئێستا یه‌كێكه له‌لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌مانگی.
له‌وه‌ته‌ی دانوستانه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستیپێكردوه، سەدر بە دوای پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانیدایە بە دورخستنەوەی هەندێک هێز له‌وانه، نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عێراق، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هێزە شیعەکانی دیکە كه لە چوارچێوەی هەماهەنگیدان داوای حکومەتێکی تەوافوقی ده‌كه‌ن.