قەیس خەزعەلی وەڵامی سەدر دەداتەوە
  2022-02-10       1028       


قەیس خەزعەلی لەبارەی روداوەکانی پارێزگای میسان وەڵامی موقتەدا سەدر دەداتەوە و هۆشداری دەدات لە "پرۆژەی فیتنە" کە دەیەوێت دوبەرەکی لە پارێزگاکە دروستبکات.

ئاوێنه‌: قەیس خەزعەلی، ئەمینداری بزوتنەوەی ئەهلی حەق، لەدوای پەیامەکەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر تایبەت بە روداوەکانی پارێزگای میسان راگەیەندراوێکی بڵاویکردوە و تێیدا هاتوە، "داوا لەسەرجەم دانیشتوانی پاریزگای میسان دەکەم، کە هۆشیاربن لەو پرۆژەی دروستکردنی فیتنەیە، کە دەیانەوێت دوبەرەکی لەنێوان رۆڵەکانی پارێزگاکە دروست بکەن کە نەوەی یەک نیشتیمان و یەک مەزهەبن".

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا باسی لەوەکردوە، هەمو هۆزە عەشایەرییەکانی میسان لەو خوێن رشتن و  هەوڵی دروستکردنی ئاژەوە و دوبەرەکییەی پارێزگاکە بێبەرین.

خەزعەلی داوایشکردوە، سەرجەم هێزە ئەمنییەکان بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن و هێز و لایەنە سیاسییەکانیش هاوکاریان بن بۆ ئەوە.

خەزعەلی دەڵێت، "سوپاسی هەمو ئەو هەوڵ و پەیامانە دەکەین کە بە ئامانجی هێورکردنەوەی باردودۆخەکەیان، هۆشداریش دەدەینە هەر لایەنێک کە هەوڵی خۆشکردنی ئاگری دوبەرەکی و یەکتر تۆمەتبارکردن بدات".

پێشتریش سەدر ڕایگەیاندبو ئەگەر ھاوپەیمانێتیشیان لەگەڵ ڕەتبکەینەوە تەیار و عەسائیب بران.

شەوی رابردو، لەدوای گەڕانەوەی مستەفا کازمی لە پارێزگای میسان لەروداوێکی تەقەکردندا كه‌ڕاڕ ئه‌بو ره‌غیف فەرماندە لە سەرایاسەلام كە لەلایەن موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدرەوە سەرپەرشتی دەكرێت تیرۆركرا و خێزانه‌كه‌شی به‌سه‌ختی برینداربو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×