حكومه‌تى عێراق له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى كۆچ‌و كۆچبه‌رانیه‌وه ئاشكرایده‌كات، دواى به‌دواداچونه‌كانیان بۆیان ده‌ركه‌وتوه، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاى تایبه‌ت به‌گه‌شتوگوزار فێڵ له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن‌و به‌ناوى وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌رێتیه‌وه پاره‌یه‌كى زۆریان وه‌رگرتوه، هاوكات به‌رپرسێكى باڵاى حكومیش مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر عێراق ده‌خاته‌ڕوو.
ئاوێنه: كه‌ریم نوری بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی حكومه‌تى عێراق ئاشكرایكردوه، ئێستا له‌عێراقه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی چون بۆ وڵاتى بێلاڕوس ڕاگیراوه‌و ڕێگه به‌هیچ گه‌شتێك نادرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى خه‌ڵكێكی زۆر به‌ناوی كۆچكردن‌و وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌رێتى له‌وڵاتانى ئه‌وروپا فێڵیان لێكرا.
له‌په‌یامێكیشدا بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى عێراق ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى حكومه‌تى عێراق داواده‌كات، هاوڵاتیان فریوى ده‌ستى كۆمپانیاكان نه‌خۆن‌و به‌ناوى وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌رێتیه‌وه قه‌ده‌رى خۆیان نه‌ده‌نه ده‌ستیان‌و چیتر مه‌ترسى گه‌وره له‌سه‌ر ژیانى خۆیان دروستنه‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌ژیان‌و گوزه‌رانى ئه‌و هاوڵاتیه عێراقیانه‌ى تائێستا له‌سنوره‌كانى نێوان پۆڵه‌نداو بێلاڕوس ماونه‌ته‌وه، بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ ئاشكرایكرد، ئه‌وان وه‌كو حكومه‌ت داوایانكردوه هیچ عێراق به‌زۆره‌ملێ ڕه‌وانه نه‌كرێته‌وه له‌هیچ وڵاتێك، به‌ڵام ته‌نها ئاسانكاریی بكرێت بۆ ئه‌و عێراقیانه‌ى ئێستا له‌و سنورانه ماونه‌ته‌وه‌و بێئومێدبون له‌وه‌ى بگه‌نه هیچ وڵاتێكى ئه‌وروپى.
هه‌روه‌ك مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌شى له‌سه‌ر عێراق ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت:"بەهۆی ئەو لێشاوەی پەنابەرانی عێراقی بۆسەر سنورەکانی بێلاڕوس‌و لیتوانیا، یەکێتی ئەوروپا فشاردەخاتەسەر عێراق لەڕێگەی سەپاندنی سزا، ئه‌گه‌ر پرسی پەنابەران چارەسەرنه‌كات".