لە (19) ساڵدا (74) دادوەر لە عێراق کوژراون
  2022-02-11       314       

لە ساڵی (2003)وە  تائیستا لە عێراق، زیاتر لە( 74 )دادوەر کوژراون ‌و دەیان هەوڵی کوشتنیش پوچەڵ کراونەتەوە.

میدیا عەرەبییەکان، بڵاویانکردەوە؛ دۆخی دادوەریی ‌و دادوەران لە عێراق لە دوای روخاندنی رژێمی بەعسەوە لە ساڵی(2003)، بەردەوام لەبەردەم هەڕەشە و مەترسیدابوە.

ئاماژەیان بەوەش کردوە، لە ساڵی(2003) وە لە عێراق، (74 )دادوەر کوژراون کە دواهەمینیان دادوەر، (ئەحمەد فەیسەڵ ساعدییە) کە رۆژی پێنجی ئەم مانگە لە پارێزگای میسان، کوژرا.

میدیاکان باسیان لەوەشکردوە، هەر لەو ماوەیەدا، دەیان هەوڵی کوشتنی دادوەر ‌و لێکۆڵەرەوانی یاسایی لە عێراق، پوچەڵ کراونەتەوە.

گەرچی شارەزایانی دۆخی ئاسایشی عێراق، دادوەر و لێکۆڵەرەوانی وڵاتەکەیان بە ئازا وەسف کردوە لەبەردەم هەڕەشەی گروپە مافیایی ‌و تاوانکاریەکان ‌و بۆ میدیاکان وتویانە، هەڵوێست ‌و قوربانیدانی دادوەران نەبوایە بۆ رێگریکردن لە تاوانەکانی تیرۆر، گەندەڵی و مادەهۆشبەرەکان، دۆخی وڵات زۆر خراپتر دەبو.

هاوکات بەشێک چاودێران پێیان وایە، دابەشکاریی لە پۆستە دادوەرییەکان لەنێوان حزبەکان ‌و دەستوەردانی گروپە دەسەڵاتدارەکان لە دادگاکان، دەسەڵاتی دادوەریی لە عێراق بێبەها کردوە ‌و بەوهۆیەشەوە نەتوانراوە تاوانبارانی دەیان دۆسیە بدرێنە دادگا ‌ویاسا سەروەربێت.
 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×