نرخی بەنزین لەسلێمانی بەرزبوەوە
  2022-02-12       636       

نرخی بەنزین لەسلێمانی بەرزبوەوە، سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنیی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی-ش هۆكاره‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ "باج‌و قۆرخکاریی کۆمپانیاکان‌و هەبونی دەستی سیاسییەکان لەبازرگانییەکەدا".
 
ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شەممە، جارێكی‌ دیكه‌ نرخی بەنزین لەسلێمانی بەرزبوەوە، به‌جۆرێك نرخی‌ یه‌ك لیتر به‌نزینی‌ نۆرماڵ له‌ 850 دیناره‌وه‌ بووه‌ به‌ 875 دینارو هەروەها نرخی‌ لیترێك به‌نزینی‌ موحەسەن 975 دینارو سوپەریش هەزارو پەنجا دینارە. 

له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ به‌نزین، کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت، "هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی بەنزین زۆرن. لەوانە؛ باج‌و قۆرخکاریی کۆمپانیاکان‌و هەبونی دەستی سیاسییەکان لەبازرگانییەکەدا".

ناوبراو ده‌پرسێت، "بۆچی تۆنێک غاز هەناردە دەکەن 12 دۆلار وەردەگرن، بەڵام تۆنێک بەنزین هاوردە دەکرێت 120 دۆلار گومرگی هەیە."
 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×