ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی بانكی ناوه‌ندی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ پلانێك بۆ دابه‌زاندن یاحود به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار له‌ئارادا بێت.
ئاوێنه: مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بانكی ناوه‌ندی رایگه‌یاند، نرخی دۆلار وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و هه‌ر قسه‌یه‌كیش له‌باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار یاخود دابه‌زاندنی ته‌نها پێشبینیه‌و هه‌وڵێكه بۆ دروستكردنی پڕوپاگه‌نده.
وتیشی، "دۆخی ئابوری وڵات له‌سه‌ر نرخی نه‌وت ڕێكده‌خرێت، ناشمانه‌وێت به‌په‌له هاوكێشه‌كان ڕێكبخه‌ینه‌وه، چونكه ئێستا هه‌مو شتێك جێگیره".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌مكاته‌دا نه له‌نزیكه‌وه‌و نه له‌دوره‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی ناكرێت، هیچ به‌رنامه‌یه‌كیش بۆئه‌و مه‌به‌سته له‌ئارادا نییه".