زیاتر لە پێنج هەزار عێراقی لە ئۆكرانیان
  2022-02-13       605       

لە ئۆكرانیا زیاتر لە پێنج هەزار ڕەوەندی عێراقی هەن، وەك ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرایكردووە و “بۆ هەر ئەگەرێكی شەڕ و ئاڵۆزی، ڕێكار گیراوەتەبەر”.

ئاوێنە: ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردووە، وەزارەتەكە بەگرنگییەوە لە دۆخی ڕەوەندی عێراقی لە ئۆكرانیا دەڕوانێت، بەشێوەیەك كە سەلامەتییان پارێزراو بێت لەم دۆخە تایبەتمەندەدا.

سەحاف ژمارەی ڕەوەندی عێراقیی لە ئۆكرانیا بە زیاتر لە پێنج هەزار و 500 كەس مەزەندەكردووە، “باڵیۆزخانەی عێراق لە پەیوەندییدایە لەگەڵیاندا و بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێك و ژمارە تەلەفۆنێك تەرخانكراوە بۆ پەیوەندی”.

ئەمە جگە لەوەی وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی ئەمنیەتی باڵیۆزخانە و كارمەندەكانی، چەند هەنگاوێك گیراونەتە بەر.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×