بەهاری ئەمساڵدا بەشێک لە ناوچەکانی عێراق و ئێران دەکەونە بەر ھێرشی کولـلەکان
  2022-02-14       619       

بەپێی پێشبینییەکان لە بەهاری ئەمساڵدا بەشێک لە ناوچەکانی باشووری عێراق و ئێران دەکەونە بەر شەپۆلی هاتنی کولـلەکان و هەزاران کەس لەو دوو وڵاتە خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کولـلە ئامادە کردووە.

ئاوێنە: بەپێی پێشبینی ڕێکخراوێکی ژینگەی ئێرانی، لە کۆتای بەهاری ئەمساڵدا هێرشی کولـلەکان دەگاتە ئێران و عێراق و سەرچاوەی هاتنیشی وڵاتی سعودییە، بۆیە زیاتر لە چوار هەزار لە هەردوو وڵات خۆیان بۆ ئەو شەپۆلە ئامادە کردووە.

بەپێی زانیاری ئەو ڕێکخراوە، شەپۆلی کولـلەکان لە عومان و یەمەن و بیابانی ” ربع‌الخالی” دەگەنە ئێران و عێراق و ئەوکاتەش وەرزی چاندن و گەشەی کشتوکاڵ دەبێت لە هەندێک ناوچەی ئەو وڵاتە.

خوێندنەوەی ڕێکخراوە ژینگەییەکان هێرشی کولـلەکان یەک کیلۆمەتر پان دەبێت و بە ئاڕاستەی ڕۆشتنیان هەشت کیلۆمەتر دەبێت، کە دەکرێت یەک شەپۆلی لەو شێوەیە 80 ملیۆن کولـلەی تێدابێت، هاوکات هەر کولـلەیەک ڕۆژانە سێ گرام سەوزی دەخوات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×