پەرلەمانی عێراق ژمارەی كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆمار ئاشكرادەكات
  2022-02-14       782       

پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، لەدوای كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ جاری دەوەم، لە ئێستادا ژمارەی كاندیدانی پۆستەكە گەیشتۆتە 60 كاندید.

ئاوێنە: بەیدا خزر، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمی عێراق وتی، دوای ئەوەی بۆ جاری دوەم دەرگای خۆ كاندیدكردن بۆ ماوەی سێ رۆژ بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كرایەوە، 24 كەسی دیكە خۆیان بۆ پۆستەكە كاندیدكردو بەوەش ژمارەی كاندیدەكانی پۆستەكە گەیشتۆتە 60 كاندید.

ئەوەشی خستۆتەڕو، پڕۆسەی وردبینیكردنی ناوی كاندیدەكان لەلایەن بەسی یاسایی پەرلەمانەوە ئەنجام دەدرێت و پاشان ناوەكان دەنێردرێن بۆ لیژنەیەی تایبەت بە لێكۆڵینەوەی لە ناوی كاندیدەكان و پاش ئەوەش ناوەكان دەنێردرێن بۆ دەستەی نەزاهەو دواتر بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری.

ئاماژەی بەوەشداوە كە تاوەكو ئێستا سەرۆكایەتی پەرلەمان، وادەیەكی نوێی بۆ دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دیاری نەكردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×