''ئیسماعیل قائانى چه‌ند ئۆفه‌رێكى به‌یه‌كێتى‌و پارتى داوه''
  2022-02-15       1956       


كادرێكى باڵاى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئۆفه‌ره‌كانى قائانى بۆ یه‌كێتى‌و پارتى ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران چه‌ند ئۆفه‌رێكى به‌یه‌كێتى‌و پارتى داوه‌ ئه‌گه‌ر نه‌بنه‌ پشتیوانى لایه‌نێكى شیعه‌كان‌و ململانێكه‌ بۆ خۆیان جێبهێڵن".

ئاوێنه‌: ئه‌نوه‌ر حسێن كادیرى باڵاى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، "ئیسماعیل قائانى به‌ڵێنى به‌پارتى داوه‌ كه‌ كێشه‌ى نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا له‌ڕوى بودجه‌وه‌ چاره‌سه‌رده‌بێت‌و 200 ملیاره‌كه‌ به‌رده‌وامده‌بێت‌و به‌یه‌كێتیش به‌ڵێنى دوباره‌ پێدانه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمارى داوه‌".

وتیشى:"فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران كه‌ هاتۆته‌ سلێمانى‌و هه‌ولێریش به‌ڵێنیداوه‌ كێشه‌ى كورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى ترى پارێزگاى كه‌ركوك چاره‌سه‌ربكات".

ڕۆژ به‌ڕۆژ كێشه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق قوڵترده‌بنه‌وه‌و تائێستا لایه‌نه‌ سه‌ره‌كیه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنى سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكى حكومه‌تى داهاتوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×