لێپرسراوێكی تەندروستی ئێرانی جەخت دەكاتەوە لەوەی زۆربەی ئەو هاووڵاتییانەی لە تارانی پایتەخت تووشی كۆرۆنا دەین، هەڵگری گۆڕاوی ئۆمیكرۆنن.
ئاوێنه: نادر تەوەكولی جێگری سەرۆكی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە تاران ڕایگەیاند 85%ی ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا دەبن هەڵگری جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسەكەن.
ئەوەشی خستەڕوو كە تووشبووەكانی دیكە لە جۆری دەلتان كە ئەویش گۆڕاوێكی دیكەی كۆرۆنایە.
لێپرسراوە ئێرانییەكە ئەوەشی خستەڕوو كە نیوەی ئەو تووشبووانەی داخڵی نەخۆشخانەكان دەكرێن تەمەنیان لە 50 ساڵ تێپەڕ ناكات.
تەوەكولی ڕاشیگەیاند دۆخی كۆرۆنا لە تاران خراپە و ئێستا چوار هەزار و 200 تووشبوو لە نەخۆشخانەكاندا چارەسەر وەردەگرن.