موقتەدا سەدر جه‌خت لەپێکهێنانی‌ حکومەتی‌ زۆرینەو كاراكردنی‌ ڕۆڵی‌ په‌رله‌مان ده‌كاته‌وه‌
  2022-02-15       539       

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەتویتێکدا داوا لەپەرلەمانی عێراق دەکات پەلەبکات لەپێکهێنانی حکومەتی چاکسازیی و حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی، هەروەها داوا دەکات رۆڵی پەرلەمان چالاک بکرێت بۆ رێگریی لەدەستوەردانی حزبی لەکارەکانی دادگا.

ئاوێنه‌: سەدر لەپەیامەکەیدا جەختیکردووەتەوە کە پێویستە رۆڵی‌ چاکسازیی پەرلەمان کارابکرێت، پڕۆژە تەواونەکراوەکان بەزویی تەواو بکرێن، پەلە بکرێت لەپێکهێنانی‌ حکومەتی‌ زۆرینەی‌ نیشتیمانی‌، رۆڵی‌ چاودێری‌ پەرلەمان کارابکرێت و بەتوندی‌ رێگریی‌ بکرێت لەدەستوەردانی‌ حزبی‌و سیاسی.  

ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لەپەرلەمان دەکات پەلەبکات لە پێکهێنانی حکومەتی چاکسازی و حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی، هەروەها داوا دەکات لیژنەکانی پەرلەمان چالاک بکرێن و هەرکەسێک گومانی گەندەڵی لەسەر بو، بانگ بکرێت بۆ لێپرسینەوە جا ئەگەر لەهەر پلە و پەیایەکدا بوببێت.

سەدر باسی لەوەشکردوە، کاری پەرلەمان تەنها پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سێ سەرۆکایەتییەکە نیە، بەڵکو دەبێت پەرلەمان کار بکات بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و پرۆسەی چاکسازی و چاودێری چالاکتر بکات.

رێبەری رەوتی سەدر باسی لەوەشكردوە، داوا دەکات پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی بەزوترین کات دەستپێبکەنەوە و ئەو پڕۆژانەش کە بەهەر هۆکارێک دواکەوتون لێپرسینەوە لەگەڵ فەرمانگە حکومییەکان و کۆمپانیاکاندا بکرێت، هەروەها داوا دەکات رۆڵی پەرلەمان چالاک بکرێت بۆ رێگری لە دەستوەردانی حزبی لەکارەکانی دادگا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×