مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لەمانگی ڕەمەزاندا دو بەشە خۆراک به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا له‌ڕێی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه دابەش بکرێت.
ئاوێنه: له‌كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وهزراندا كه ڕۆژانی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، مستەفا کازمی ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی ڕاسپاردووە كهلەمانگی ڕەمەزاندا دوو بەشە خۆراک له‌ڕێی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه دابەش بکرێت.
وتیشی، گرنگی بەبەشەخۆراکی مانگانەو زیادکردنو چاودێریکردنی ماددەکانی ده‌ده‌ن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جهتی له‌وه‌ش كرده‌وه كه لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە کە چاودێری نرخ و بازاڕ بکەنو ڕێگری بکەن لەیاریکردن بەنرخەکان.