موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، ناکرێت بەرزبوونەوەى نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ببێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەى نرخی شتومەک لە بازاڕەکان و پێویستە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێکاری پێویست دژی ئەو کەسانە بگرنەبەر کە نرخەکان بەرزدەکەنەوە.
موقتەدا سەدر لە تویتێکدا دەڵێت، "دەبێت ئاسایشی ئابوریی بپارێزرێت و ڕێگری لە بەرزبوونەوەى نرخەکان بگیرێت بە تایبەت ئێمە بەرەو مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەچین، بۆیە پێویستە سزای ئەو کەسانە بدرێت کە نرخەکان بەرزدەکەنەوە."
باسی لەوەشکردووە کە "ناکرێت گەل و خەڵکی هەژار باجی لایەنە نەرێنییەکانی بەرزکردنەوەى نرخی دۆلار بدەن."