له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى دژى سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه، ڕه‌وتى سه‌در به‌فه‌رمى هاته‌ده‌نگ‌و پشتیوانى ئه‌و بڕیاره ده‌كات، ده‌شڵێت:"پێویستە ڕێز لەبڕیاری دادگای فیدراڵی بگرین".
ئاوێنه: ڕه‌وتى سەدر له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردوه، "ڕێز لەبڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەگرین تایبەت بەدۆسیەی نەوتی ھەرێم‌و بڕیارەکان ئیلزامین‌و ناچارمان دەکەن بەڕێزگرتن لەبڕیارەکان".
هه‌ڵوێستى ڕه‌وتى سه‌در له‌كاتێكدایه، ئه‌وان‌و پارتى‌و سوننه‌كان هاوپه‌یمانیه‌كیان پێكهێناوه‌و وه‌كو زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى خۆیان ده‌ناسێنن.
دوێنێ 15ى شوباتى 2022 دادگاى فیدراڵى عێراق بڕیاریدا فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم به‌سه‌ربه‌خۆ نایاساییه‌و جه‌ختیكرده‌وه، فرۆشتنى نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ناده‌ستوریه.