داوا دەكرێت مەسرور بارزانی بانگهێشتی بەغدا بكرێت
  2022-02-17       1484       

عەلی شەداد پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عیراق داوا دەكات، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بانگهێشتی بەغدا بكرێت و سەرجەم پارەی نەوت لە هەرێمی كوردستان بسەندرێت.

ئاوێنە: عەلی شەداد لە گفتوگۆیكی تەلەفزیۆنیدا وتویەتی، بڕیاری دادگای فیدراڵی یەكلاكەرەوەیە و ئەوانەی ناڕازین پێویستە پشت بە رێگە دەستورییەكان ببەستن، حكومەتی هەرێمی كوردستان ماددە دەستورییەكانی پێشێل كردووە.

وتوشیەتی، حكومەتی كوردستان گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیا جیهانیەكاندا كردووە بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ حكومەتی فیدراڵی، زەرەرمەندی گەورە لەو سیاسەتەی كوردستان پارێزگای بەسرەیە.

ئەو پەرلەمانتارە داواش دەكات، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بانگهێشتی بەغدا بكرێت و سەرجەم داهاتی نەوت لە هەرێم بسەندرێت، جەختی لەوەش كردووەتەوە كە پەرلەمانی عیراق رۆڵی گەورە دەبینێت لە جێبەجێ كردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×