وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، تێپەڕاندنی شەپۆلی چوارەمی پەتای كۆرۆنای لە وڵاتەكە راگەیاند. دەشڵێت، بەڵام دەركەوتنی گۆڕاوی نوێ و شەپۆلی دیكەی ڤایرۆسەكە، ئەگەرێكی كراوەیە.
ئاوێنە: سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەكە، بە ئاژانسی رەسمی عیراقی وتوە"پێمانوایە لوتكەی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنامان تێپەڕاندوە...بەڵام دەبێت هاوڵاتیان پابەندییە خۆپارێزییەكان كەم نەكەوە."
ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە
ئەوەشی خستۆتەڕو"مەترسی دەركەوتنی شەپۆلی دیكەی ڤایرۆسەكە و گۆڕاوی نوێ هێشتا ئەگەرێكی كراوەیە."
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە كە پێویستە ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگیرێت چونكە گرنگە بۆ پاراستنی گیانی گەورە ساڵان و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان لەگەڵدایە.