پەرلەمانتارێكی عێراق: زۆربەی پەرلەمانتاران لەگەڵ دابەزاندنی نرخی دۆلاردان
  2022-02-18       494       

ئەحمەد روبێعی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، جوڵەیەكی پەرلەمانی هەیە بە ئاڕاستەی پشتیوانیكردن لە دابەزاندنی نرخی دۆلارو زۆربەی پەرلەمانتارانیش لەگەڵ ئەو جوڵەیەدان.

ئاوێنە: ئەحمەد روبێعی، ئەمڕۆ هەینی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتوە، ئاڕاستەیەكی جدی هەیە لەلای زۆربەی پەرلەمانتاران بۆ كەمكردنەوەی نرخی دۆلار ئەوەش لەدوای بەرزبونەوەی نرخی نەوت.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

ئەوەشی خستۆتەڕو، بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار كاریگەرییەكی زۆری لەسەر كاروبارەكان بەتایبەت لەسەر چینی هەژاران هەبوە.

ئەحمەد روبێعی ئومێدی بەوەش هەیە لایەنە سیاسییەكان پشتیوانی بڕیارێك بكەن بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار كە بۆتە داوایەكی جەماوەری و پەرلەمانتارانیش لەگەڵ ئەو ئاڕاستەیەدان.

ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، شەش پێشنیاری لەبارەی نرخی دۆلارەوە خستەڕو كە یەكێكیان بریتی لە بانگهێشتكردنی دەستبەجێی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی بۆ پەرلەمان.

دوابەدوای ئەوەش سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی بانگهێشت كردو بەپێی بەیاننامەیەكی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە سبەی شەممە، بە سەرۆكایەتی حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان كۆبونەوەیەك لە پەرلەمان بە ئامادەبونی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی بەڕێوەبچێت بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی نرخی دۆلار.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×