كۆبونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی نرخی دۆلار دەستی پێكرد
  2022-02-19       701       

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، كۆبونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبونی پارێزگاری بانكی ناوەندی و جێگرەكەی، بۆ تاوتوێكردنی نرخی دۆلار دەستی پێكرد.

ئاوێنە: كۆبونەوەكە، دوای ئەوە دێت كە رۆژی پێنجشەممە، لەسەر داوای موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، بانگهێشتی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی كرد بۆ ئامادەبون لە پەرلەمان بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر نرخی دۆلار.

بەڵام عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق رەتیكردەوە بەدەم داواكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقەوە بچێت و ئامادەی كۆبونەوە بێت بۆ تاوتوێكردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار.

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە نوسراوێکدا کە بۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی ناردوە؛ رایگەیاند: "لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بانگهێشتکرام بۆ ئەوەی رۆژی شەممە ئامادەبم بۆ تاوتوێکردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار، ئەوەش رێک دوای تویتێکی سەید موقتەدا سەدر هات کە تێیدا داوای لێکردم بچمە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تاوتوێکردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار؛ بۆیە دیارە کە بانگهێشتکردنم لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەهۆی تویتەکەی سەید موقتەدا، رێبەری رەوتی سەدرەوەیە، کە هیچکات ئامادە نیم بچمە ژێر باری."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×