حاكم زاملی: قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ وەزیری دارایی دەردەكەین
  2022-02-19       1007       

دوای ئەوەی وەزیری دارایی عێراق رەتیكردەوە ئامادەی كۆبونەوە بێت لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەمڕۆ شەممە، حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند، قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ وەزیری دارایی دەردەكەین و جەختیشی كردەوە، وەزیری دارایی تەنانەت ئەگەر  دەستیش لەكاربكێشێتەوە، بەبێ لێپێچینەوە دەستبەرداری نابین.

ئاوێنە: حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لەوتەیەكدا لەمیانی كۆبونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەئامادەبونی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق بۆ تاوتوێكردنی دۆلار رایگەیاند، داوای بانگهێشتی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، بە ئیمزای زیاتر لە 50 پەرلەمانتار بوە.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان جەختیشی كردەوە كە "هیچ كێشەیەكی شەخشی لەگەڵ وەزیری دارایی نییە."

حاكم زاملی وتیشی"رەتكردنەوەی وەزیری دارایی بۆ ئامادەبون لە پەرلەمان، رەنگە ببێتە پێشینەیەك بۆ دەربازبونی وەزیرەكان لە لێپێچینەوە."

ئەوەشی خستەڕو"وەزیری دارایی تەنانەت ئەگەر دەستیش لەكاربكێشیتەوە، بەبێ لێپێچینەوە دەستبەرداری نابین و چەند دۆسیەیەكمان لایە بۆ ئیدانەكردنی."

هەروەها وتیشی، قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ وەزیری دارایی دەردەكەین تا ئەو كاتەی دێتە پەرلەمان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×