"پارێزگاری بانکی ناوەندی: نرخی دۆلار دانابەزێت"
  2022-02-19       906       

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد كە ئەمڕۆ پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق وتویەتی"نرخی دۆلار دانابەزێ و ئەو کارەش تەنھا بە ئێمە ناکرێ، زۆر گرفت پێوەی پەیوەستە با چارەسەری گرفتەکان بکرێت."

ئاوێنە: ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئامادەبونی مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق سەبارەت بە نرخی دۆلارو مەزادی ئاشکرای دۆلارو بردنەدەرەوەو سپیکردنەوەی پارە کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا.

سۆران عومەر لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك لەوبارەیەوە ئاشكرایكردوە"بڕیاربو وەزیری دارایی ئامادەبێت بەڵام لەنامەیەکیدا بۆ کۆبونەوەکە نەھاتنی خۆی راگەیاند، لەبەرامبەردا بەشی یاسایی لەپەرلەمسن سکاڵای لەسەری تۆمارکردو قەدەغەی سەفەریان خستە سەری و بڕیارە استجوان بکرێ لەسەر چەند دۆسێیەک."

مستەفا غالب ئەوەشی خستۆتەڕو"سەبارەت بە نرخی دۆلار و بردنەدەرەوەی پارە پارێزگاری بانکی ناوەندی وتی: یەکەم کەس بوم دژی زیاد کردنی نرخی دۆلار بوم، وەزیری دارایی داوای کرد نرخی دۆلار زیاد بکەین چونکە داھات دابەزیوەو نرخی نەوت لە ٢٥-٣٠ دۆلار بو، موچە ٤٥ رۆژ دوادەکەوت خۆپیشاندان زیادی دەکرد بەناچاری ئەوەمان کرد."

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق وتویەتی"نرخی دۆلار دانابەزێ و ئەو کارەش تەنھا بە ئێمە ناکرێ، زۆر گرفت پێوەی پەیوەستە با چارەسەری گرفتەکان بکرێت."

بەپێی قسەی سۆران عومەر، پارێزگاری بانكی ناوەندی وتوشیەتی "ئەوەی ئێستە لەوڵاتانی دراوسێ دەگوزەرێ لەدابەزینی زۆری بەھای پارەکانیان کەمکردنی پارەی یەدەگیانە، عێراق بۆ ئەوەی دەس لەپارەی یەدەگی نەدات داوای زیادکردنی نرخی دۆلار کرا."

هەروەها پارێزگاری بانكی ناوەندی ئەوەشی خستۆتەڕو"جگە لەداھاتی نەوتیی، لەسیستمی گومرگی و باج دا کۆکردنەوەی داھات گرفتی زۆرو بەھەدەردانی تیایە."

مستەفا غالب ئەوەشی وتوە"لەزیادەی پارەی نرخی دۆلار بەشێکمان دابین کرد بۆ زیادکردنی مەوادەکانی بەشەخۆراکی مانگانە بۆ خەڵک، بۆ ھاوکاری تۆڕی کۆمەڵایەتی. پارە دابین کرا بۆ بانکی خانوبەرە بەقەرز بەبێ زیادە، بەڵام حکومەت نرخی یەکەی نیشتەجێ بونی لەپرۆژە وەبەرھێنانەکاندا دیاری نەکردوە بەدینار بێت، بە دۆلار فرۆشراوە بەخەڵک بۆیە قورسایی دروست کرد کە دۆلار گران بو!"

پارێزگاری بانكی ناوەندی وتویەتی"قەرزی دەرەکیمان ھەیە ئەبێ لەکاتی خۆیدا بدرێتەوە ئەگینا زیادەکات لەسەرمان."

هەروەك مستەفا غالب وتوشیەتی"راستە ئێستە بەرزبونەوەی دۆلار داھاتی زیادکردوە بەڵام زیانی بەژیانی خەڵک گەیاندوە، ئاردو ھەمو شتێ گران بوە ھۆکارێکی نەبونی چاودێری حکومەتە لەسەر بازاڕ، ئەبێ ئەوە چارەسەر بکرێ.  نرخی دۆلار ٪‏٢٣ زیادی کردوە بەڵام زەیتێک بە ٧٥٠ دینار بوە ئێستە بە ٣ ھەزار دینارە کەی خەتای دۆلارو بانکی مەرکەزییە، خەتای چاودێری حکومەتە."

پارێزگاری بانكی ناوەندی وتوشیەتی"لەپەرلەمان دو یاسای موچە دەرچو ٢٦ ترلیۆن پارەی زیادەی خستە سەر خەرجیەکانی حکومەت. بەشی زۆری پرۆژەکان بەخیتاب زەمانی بانکەکان بەپارە کراوەو تەئمیناتی نەخەواندوە."

پارێزگاری بانكی ناوەندی جەختیشی كردۆتەوە "ئێستە خەریکی بەئەلکترۆنی کردنی خیتاب زەمانین، کۆمپانیای صیرافە ٢٢٠٠ دانە مۆڵەتی دراوە بەبێ بەرنامە. کۆمپانیای تەحویلی پارە کراوە بە مصرفی ئیسلامی بەناوی مورابەحە."

مستەفا غالب ئەوەشی وتوە"ئێستە ٧٦ بانک لەعێراق ھەیە، باشە ئێمە ئەوەنە پرۆژەی وەبەرھێنان و پیشەسازیمان ھەیە ئەو ھەمو بانکەمان ھەیە؟ لەکاتێک دا تورکیا ٣٠ بانک و ئێران ٢٨ بانکی ھەیە."

مستەفا غالب هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە "لەساڵی ٢٠١٤ مۆڵەتی ئەو ھەمو بانکە دراوە زۆریان ھاوتەریبی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان نین. پێویستە سەرمایەی ھەربانکێک ٢٥٠ ملیار دینار بێت، زۆر لەو بانکانە ئەو سەرمایەیان نیەو بانکن. ئەوانەی کراون بەبانکی ئیسلامی بە ١٠٠ ملیار، ساڵانەش ٥٠ ملیار زیاد بکەن تاکو دەبن بە ٢٥٠ ملیار. بانکەکانی رەشیدو رافیدەین و کشتوکاڵی و بازرگانی سەر بە وەزارەتی دارایین، بانکی کشتوکاڵیی لەساڵانی ڕابردو پارەی داوە بەبێ وەرگرتنی زەمان و پارەیەکی زۆر بەھەدەر چوە! "

هەروەها پارێزگاری بانكی ناوەندی وتوشیەتی"سەبارەت بە چاودێری بانکەکان و فاتورەی تەزویر، بانکی مەرکەزی بەرپرس نیە لەو ئەوراقانەی بازرگان پێشکەشی ئەکات، ئێمە لە ٣ مانگ دا لەدروستی بەڵگەکان دەکۆڵینەوە، بانکەکەی کە نوسراو بەڵگەکان پێشکەش ئەکات بەرپرسیارە!  لێرەوە پارە سپی کراوەتەوە! پارێزگاری بانکی ناوەندی وتی: ١٦ بانک و ٧٣ کۆمپانیامان داوەتە دادگا لەسەر ئەو کارانەو سزادراون"

مستەفا غالب جەختیشی كردۆتەوە كە "لیژنەیەکی دەرخستنی ڕاستیەکان پێکدەھێنرێ لەسەر کۆی مەسەلەکان پەیوەست بە بانکی ناوەندی و بانکەکان."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×