دادگای فیدڕاڵیی عێراق سکاڵایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌پاشه‌كه‌وتكردنی‌ موچه‌ی‌ فەرمانبەران ڕه‌تده‌كاته‌وه‌
  2022-02-19       1529       

دادگای فیدڕاڵیی عێراق سکاڵای ژماره‌یه‌ك پارێزەری خۆبەخش له‌سه‌ر پاشەکەوتکردنی‌ موچه‌ی‌ سێ مانگی ساڵی 2019ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئەو پرسە پەیوەندی بەدادگای فیدڕاڵییەوە نییە.   

ئاوێنه‌: لەدوای ئەوە 15 پارێزەری خۆبەخش بەنوێنەرایەتی ژمارەیەک لەموچەخۆرانی هەرێم سکاڵایان لەدادگای فیدڕاڵی تۆمارکرد له‌به‌رامبه‌ر پاشەکەوتکردنی‌ موچه‌ی‌ سێ مانگی ساڵی 2019ی فەرمانبەرانی هەرێم، لەنوسراوێکی فەرمیدا دادگای فیدڕاڵی سکاڵاکەی ڕەتکردووەتەوەو ڕایگەیاندووە، ئەو پرسە لەچوارچێوەی دەسەڵاتی دادگای فیدڕاڵی دا نییە.   

دادگاكه‌ ده‌ڵێت، بەپێی دەستور هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی یاسادانان‌و جێبەجێکردن‌و دادوەری خۆی هەیەو دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران لەدەسەڵاتی خۆی دایە."   

  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×