نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی نوری مالیكی ڕه‌تیده‌كاته‌وه هیچ رێكه‌وتنێك له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ‌و حكومه‌تی هه‌رێمدا بۆ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بونی هه‌بێت.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه، "هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته [ڕێككه‌وتنی هه‌رێم‌و به‌غدا بۆ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم] بونی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی رێبه‌ری گه‌وره‌ی كۆچكردو باسی ده‌كات پێشنیارێكی زاڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا له‌عێراق بوه بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كان، ئه‌و پێشنیاره‌ش ڕه‌تكرایه‌وه، چونكه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له‌عێراق كه یاسایه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و ناتوانرێت پێشێل بكرێت".
چه‌ند ڕۆژێكه له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تۆمارێكی ڤیدیۆیی مام جه‌لال بڵاوده‌كرێته‌وه كه تێیدا ئاماژه به‌بونی رێكه‌وتنێك ده‌كات له‌نێوان حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ش ئه‌گه‌ر تاوه‌كو مانگی 5ی ساڵی 2007 یاسای نه‌وت و گاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌رنه‌چێت، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا بكات بۆ ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵی".