پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق: ئاسان نییە نرخی دۆلار بەم خێراییە داببەزێنن
  2022-02-20       549       

نرخى دۆلار بەرامبەر دینار لە بازارەکانى عێراق لە گۆرانکارییدایەو پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقیش رایگەیاند، ئاسان نییە نرخی دۆلار بەم خێراییە داببەزێنن.

ئاوێنه‌: مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئاسان نییە نرخی دۆلار بەم خێراییە داببەزێنین، دەشڵێت، "عێراق لە رێی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلارەوە دەیەوێت قەرزەکانی بداتەوە، بەڵام لە ئێستادا ئەگەر نرخی دۆلار دابەزێنین نەک هەر ناتوانین قەرزەکان بدەینە بەڵکو قەرزەکان زیاتریش دەبن."

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لایەنی کەم پێویستیان بە سێ ساڵ هەیە هەتا بتوانن نرخی دۆلار وەک پێشووتر دابەزێنن.

لەچەند رۆژى رابردوودا بەهۆی تویتێکى موقتەدا سەدرەوە سەبارەت بە دابەزینى نرخى دۆلار بەرامبەر دینار گۆڕانکارى لە نرخى دۆلار روویداو نرخى دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی، ئەوەش وایکرد هاوڵاتیان روو لە بازاڕەکان بکەن بۆ فرۆشتنى دۆلارەکانیان.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×